سه‌ربه‌ست مسته‌فا: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان نووسراوه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به خواست و ئاره‌زووی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان نووسراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌واندا یه‌كانگیر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سه‌ربه‌ست مسته‌فا، سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له رووی ته‌كنیكییه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی باش بوو و توانرا ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ بكرێن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویست بوون.
سه‌رۆكی پێشووی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسای هه‌ڵبژاردن به دڵ و ئاره‌زووی ئه‌وانه نووسراوه و داڕژراوه كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێكده‌هێنن و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دانراوه.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وهش كرد، یاساكه سه‌لماندوویه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه نووسراوه كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكده‌هێنن، بۆ نموونه سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له زۆربه‌ی پارێزگاكان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا توانیویه‌تی ده‌نگه‌كانی بپارێزێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه كورسییه‌كانی بپارێزێت، كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ندێك بابه‌ته‌وه بووه، به‌تایبه‌ت تێنه‌گه‌یشتن له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی كارپێكردن و ئه‌نجامه‌كانی.
رۆژانی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە 15 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 41%، کە شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 دەنگدەر روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد.
لەم هەڵبژاردنەدا، زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەبوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش 7765 بنکەی ده‌نگدانی ئامادەکرد لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدانی لەخۆگرتبوو، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان. لە کاتێکدا 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێیان لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە کرد کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردنیان ئەنجامدا.
رۆژی پێنجشەممە (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رێژەی دەنگی لایەنەکان و ژمارەی کورسی و ناوی کاندیدە دەرچووەکانی راگەیاند و دووپاتیكرده‌وه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لایەنەکان و کاندیدەکان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ مافی تانه‌لێدانیان لە ئەنجامەکان هه‌یه کە رۆژی هەینی (29ـی کانوونی یەکەمی 2023 تاوەکو رۆژی یەکشەممە (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەگوێره‌ی سه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر قه‌واره و لایه‌نه‌كاندا دابه‌شكراون، وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی كوسی كۆتای ئافره‌تان و پێکهاتەکان.
لەلایەن خۆیەوە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "له رۆژانی رابردوودا كۆمیسیۆن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان له ناوه‌نده‌كانی وردبینی له پارێزگاكان بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، دوای پۆلێن‌کردنی سكاڵاكان و گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاره‌كانی ده‌ركرد و ده‌ركه‌وت كه ئه‌م سكاڵایانه هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كان نه‌بووه.