ڤیزای حاجیان دوا دەكەوێت
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا حاجیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان له لێدوانێكی بۆ كوردستان24 گوتی: "به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان زیاتر لە 3 هەفتەیە هەموو ئامادەكاری و مامەڵەی حاجیانی هەرێمی كوردستانی تەواو كردووە و پاسپۆرتی حاجیانی ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ وەرگرتنی ڤیزای عەرەبستانی سعوودیە".
روونیكردەوە: "بڕیاریشه 13 ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی حاجیان بەرەو مەككە به‌رێبكه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك ڤیزای ئه‌م وڵاته‌ی بۆ نه‌هاتۆته‌وه.