پارتی بەفەرمی سکاڵا لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمار دەکات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ پارتی بە شێوەیەکی فەرمی لە بەغدا، سکاڵا لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆماردەکات. بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت، "دڵنیایین رێژەی دەنگەکانمان زیاترە لەوەی راگەیەندراوە".
ئەمڕۆ شەممە، 30-12-2023، هاوار محەممەد، گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، پاش کەمێکی دیکە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، سکاڵای فەرمی لە دژی کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمار دەکات.
هاوار محەممەد ئەوەشی خستەڕوو، "تێبینی زۆرمان لەسەر کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە بەتایبەت هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا هەیە و، دڵنیایین رێژەی دەنگەکانمان زۆر زیاترە لەوەی راگەیەندراوە".
رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند. بە گوێرەی ئەنجامەکان، پارتی شەش کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان (لە نەینەوا چوار و لە کەرکووکیش دوو)ـی بەدەستهێنا.
رۆژی هەینی، 29-12-2023، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی لەبارەی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجـوومەنی عێراق رایگەیاند، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتی دروستكرا، هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام هه‌ڤاڵانیان و جه‌ماوه‌ری پارتی به گڕ و تینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕاند.
مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوەش کردبوو: ئێستاش دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه، سه‌رباری تێبینییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، چونكه له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و، دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه و، ئه‌م كه‌م و زیادكردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه.
گوتەبێژی پارتی روونیکردبووەوە، سه‌رباری تانه و تێبینییه‌كانیان وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ن بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان، "له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و، دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی".