فوئاد حوسێن و سەلاحەدین بەھائەدین لە كۆبوونەوەدان
K24 – ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەستیپێكرد.
پەیامنێرمان لە ھەولێر رایگەیاند: "پێش ئەم كۆبوونەوەیە سەركردەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوەی ناوخۆیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی راوبۆچوونەكانیان بۆ كۆبوونەوەكە ئامادە بكەن".
گوتیشی: "تا ئێستا كۆبوونەوەی نێوان فوئاد حوسێن و سەلاحەدین بەھائەدین بەردەوامە".
بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكان فوئاد حوسێن وەك نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستپێكردووە، بڕیارە رۆژی سێشمەش سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەركردە باڵاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە.

.jpg)
