ماڵپه‌ڕێكی به‌ریتانی: له‌سه‌دا 90ـی هێرشه‌كانی داعش له عێراق كه‌میكردووه

K24 – هەولێر:
دوای به‌ركه‌وتنی چه‌ندین گورزی به‌هێز له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه، تیرۆریستان هێرشه‌كانیان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا لاواز بووه، ته‌نیا له‌و وڵاتانه نه‌بێ كه ناكۆكی ناوخۆیی و قه‌یرانی ئابووریان تێدا به‌رده‌وامه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌سه‌دا 90ـی هێرشه‌كانی داعش له عێراق كه‌میكردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، پاكستان و وڵاتانی ناوچه‌ی كه‌نار و بیابانی ئه‌فریقا به‌هۆی هێرشی تیرۆریستانه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له عێراق و سۆماڵیش شكستی گه‌وره‌یان هێناوه.
له مانگی ئۆگێستی 2023 داعش كوژرانی ئه‌بولحوسێن و ئهلحسینی و ئه‌لقرشی له‌میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له ئیدلبی باكووری سووریا راگه‌یاند.
له 2023دا داعش له سووریا و دیمه‌شق 336 هێرشی ئه‌نجامداوه، به‌هۆیه‌وه 700 مه‌ده‌نی كوژراون، له عێراقیش 200 چه‌كداریان كوژراون، كه 135یان سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و گرووپه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق به سكای نیوزی راگه‌یاندووه، له‌سه‌دا 90ـی هێرشه‌كانی داعش له عێراق له نیوه‌ی یه‌كه‌می 2023 كه‌میكردووه و مه‌ترسی ئه‌و گرووپه‌ش هێشتا ماوه.
له ساڵی 2023، ئه‌لقاعیده له رۆژئاوای ئه‌فریقا له چوارچێوه‌ی گرووپی (نصرة الإسلام والمسلمين) فراوان بوونه، داعش‌یش له بیابانی گه‌وره سوودی له بۆشایی ئه‌منی و ناكۆكیی و ناسه‌قامگیری وه‌رگرتووه.
دوای ئه‌وه‌ی زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) گۆڕی، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.