سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: بە ئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشهاتێكى مه‌ترسيدارە

K24 - هەولێر
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره تيرۆرستييه" دەکات کە باره‌گايه‌كى هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ى لە سنووری هەولێر بە ئامانج گرت. ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە "پێشهاتێكى مه‌ترسيدارە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-12-2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره تيرۆرستييه"ـی کرد كه شه‌وى ڕابردوو به درۆن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گايه‌كى هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ى به ئامانج گرت.
په‌لاماردانى هێزەکانی پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ڕه‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا له حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى دەکات "ڕێكارى جیددى بگرێته به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆلينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو (شەممە، 30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".