به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل وتاربێژی پێشووی مزگه‌وتی ئه‌قسا گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئاژانسی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، وه‌زیری پێشووتری ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین و وتاربێژی پێشووی مزگه‌وتی ئه‌قسا گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین ناسراو به وه‌فا، یوسف جومعه سه‌لامه زانای گه‌وره و وتاربێژی پێشووی مزگه‌وتی ئه‌قسا و وه‌زیری پێشووتری ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین له‌میانه‌ی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل له كه‌مپی مه‌غازی له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی بۆردومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌س له ماڵباتی ئه‌و زانایه كوژران.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین محه‌ممه‌د ئاشتییه په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی شێخ یوسف جومعه سه‌لامه بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، شێخ سه‌لامه گه‌یشته كاروانی هه‌زاران شه‌هیدی بێ‌تاوان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، تاكو ئێستا له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، 21 هه‌زار و 822 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، جیا له برینداربوونی 56 هه‌زار 451 كه‌سیش برینداربوونه.
