بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.5 پله له جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان روویدا

K24 – هەولێر:
سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردن و باری لە ناکاوی تورکیا (ئافاد) رایده‌گه‌یه‌نێت، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له شاری جۆله‌مێرگ روویدا.
تاكو ئێستا ئافاد ئاماژه‌ی به زیانه گیانی و مادییه‌كان نه‌داوه.
میدیا توركییه‌كان چه‌ند وێنه و ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌ركه‌وتووه، خه‌ڵكی جۆله‌مێرگ له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
دوێنێش سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردن و باری لە ناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر چوار و 26 خولەکی دوای عه‌سر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە خارپێتی باکووری کوردستان روویدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە ناوەندی پارێزگاکە بووە و قوڵاییەکەی 9.36 کیلۆمەتر بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 5.2 و 4.7 پلەی رێختەر پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستانیان هەژاند. جیاوازی نێوان هەردوو بوومەلەرزەکە تەنیا سێ خولەک بووە و لە ناوەندی پارێزگای مەڵاتیا و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەستی پێکرابوو،
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سووریا و رۆژئاوای كوردستانیان ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا. بەهۆی بوومەلەرزەکان، هەزاران هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدان باڵەخانەش وێرانبوون.