عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی مه‌سرور بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا بووه هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی رۆڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و سه‌ردانی به‌ڕێزیان بۆ فه‌ره‌نسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی مێژوویی له‌نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. ده‌شڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ (2023)ـی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا، بووه هۆی قوڵكردنه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس".
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به فه‌رمی بۆ 6/15/ 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش خۆی له واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌بینێته‌وه.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری راشیگه‌یاند، له مێژووی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستاندا بێ وێنه‌یه كه سه‌رۆكی وڵاتێكی زلهێزی وه‌كو فه‌ره‌نسا كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژووی فه‌ره‌نسا رووده‌دات، كه سه‌رۆك ماكرۆن له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمێك بكات، كه ده‌زانێت رۆڵی كاریگه‌ری له سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه وایكردووه، فه‌ره‌نسا بایه‌خ به هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا بووه هۆی قوڵكردنه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس، چونكه فه‌ره‌نسا پێویستی به‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بواری ئاسایش، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به فه‌ره‌نسا هه‌یه.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 15ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، سه‌ردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسای كرد.
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی فەڕەنسا کۆبووه‌وه بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا .