بوومەلەرەزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە ژاپۆنی هەژاند

K24 - هەولێر
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دەدرێت.
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 01-01-2024، نزیکەی کاتژمێر 10:10 خولەک (بەکاتی هەولێر)؛ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر، شاری ئیشیکاوا، ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرانەکراون، بەڵام میدیاکانی ژاپۆن هۆشداری لە روودانی تسۆنامی بە بەرزی سێ مەتر لە ناوچە کەناراوییەکان دەدەن و، داوا لە هاووڵاتییانی نیشتەجێی شوێنە نزمەکانن دەکرێت بچنە شوێنە بەرزەکان.
ئەم بوومەلەرزەیەی ژاپۆن کە بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر روویداوە؛ یەکەمین بوومەلەرزەی بەهێزە کە لە ساڵی 2024 روویدابێت.