دانیشتووانی لەندەن بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن

K24 – لەندەن:

شەقامەکانی لەندەن بە ملیۆنان گڵۆپ رازێندراوەتەوە، ئەمەش وایکردووە جیاوازتر بێت لە شارەکانی دیکەی بەریتانیا و جیهانیش، دیکۆرەکانی لەندەن بەبۆنەی سەری ساڵ و کریمس لە سەرەتایی مانگی یانزدە دادەنرێن تاوەکو مانگی یەکی ساڵی نوێ.

بەگوێرەی ئامارەکان تا چارەگی یەکەمی ساڵی 2023 نزیکەی هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی بەریتانیایان کردووە و نزیکەی 5.6 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە، ئەمە بەراورد بەساڵی 2022  زیاترە کە ژمارەی گەشتیاران نزیکەی 3.3 ملیۆن کەس بووە. بەگوێرەی ئەم ئامارانەش رێژەی گەشتیاران نزیکبووەتەوە لە ساڵانی پێش بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Fly Erbil Advertisment