ئاوارەکانی غەززە لە رێگەی کوردستان24ـهوه دەنگی خۆیان بە جیهان دەگەیەنن
ئاوارهیهكی غهززه: دەمەوێت بە ئاگابێمەوە و هەموو ئەوەی روویدا خەون بێت

K24 - غهززه:
بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیل نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوونە و لە بارودۆخێكی مرۆیی سەختدان و لە رێگەی کوردستان24ەوە دەنگی خۆیان بە جیهان دەگەیەنن.
ئاوارەکانی غەززە لە رێگەی کوردستان24ەوە دەنگی خۆیان بە جیهان دەگەیەنن، داوا دەکەن لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، شەڕ کۆتایی بێت و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
لە ئاوارەیی و دەربەدەریی پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
ئاوارەکانی غەززە لە بارودۆخێکی مرۆیی سەختدا دەچنە نێو ساڵی نوێوە.
بۆ خەڵکی غەززە هاتنی ساڵی نوێ تەنیا گۆڕانی ژمارەیە و هیچ لە بارودۆخی ئەوان ناگۆڕێت.
ئاوارەیهكی غەززە به كوردستان24ـی راگهیاند، بە رەحمی خودا پێشوازی لە سەری ساڵێ نوێ دەکەین، چونکە بۆ ئێمە کۆن و نوێ هەر یەک شتە، تەمەنم پەنجا ساڵە، تاکو ئێستا هیچ رۆژێک شتێک لە ژیانم نەگۆڕاوە. 2024 و ساڵی لەدایکبوونم وەکوو یەکن، هەموو شتێک وەکوو خۆیەتی، مەگەر خودا رەحممان پێ بکات".
ئاوارەیهكی دیكهی غەززەش لهمبارهیهوه دهڵێت: "باو و باپیرانی ئێمەیان ئاوارەکرد، ئێستاش ئێمە لە هەمان نەهامەتی و دەردەسەری داین، بەراستی زۆرماندووبووین، هیوادارم لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ شەڕ کۆتایی بێت، هەموو جیهان ئاهەنگدەگێڕن و ئەمەش حاڵی ئێمەیە، داواکارم بە چاوی بەزەیی سەیرمان بکەن، گرنگترین شت ئەوەیە شەڕ بوەستێت".
ههروهها یهكێكی دیكه له ئاوارەكانی غەززه رایدهگهیهنێت، هیوادارین لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ شەڕیش کۆتایی بێت و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەینەوە.
ئاوارەیهكی دیكهی غەززە باس له كۆمهڵكوژییهكان دهكات و دهڵێت: سەری ساڵە و ئێمە لە شەڕداین، هیوادارم وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئێمە بووەستن و فشار لە ئیسرائیل بکەن تا بگەڕێینەوە و ناوچەکانمان، هەموو رۆژێک کۆمەڵکوژییەکی نوێ دەکرێت، بەڕاستی بەهیلاکچووین، هیچ سەرە ساڵێکی نوێ بۆ ئێمە لە ئارادا نییە".
دواجار ئاوارهیهكی غهززه رایگهیاند، "من ئاوارەم، ئەگەر تاکە ئاواتێکم لە ژیانی خۆمدا هەبێت، ئەوەیە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، خودا لە کۆڵ ئەم نەهامەتییەمان بکاتەوە، هەموو ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە بحەسێمەوە، لە ماڵەوە دانیشم و منداڵەکانم ببینم، دەمەوێت بە ئاگابێمەوە و هەموو ئەوەی روویدا خەونێک بووبێت، دەمەوێت خوشک و براکانم ببینمەوە لەگەڵیاندا دانیشم، هیچ شتێکی دیکەم ناوێت".