سێ ناوه‌ندیی کولتووری پێكهاته‌كانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كان ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
سێ ناوه‌ندی هونه‌ری و كولتووری له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی گرووپه چه‌كداران بۆ سه‌ر باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه بكات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024) هه‌ر یه‌ك له ناوه‌ندی باڵای حه‌یرانبێژان، سه‌نته‌ری رۆشنبیری توركمان و رێكخراوی سورایا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی گرووپه چه‌كداره لهیاسادهرچووهكانیان بۆ سه‌ر باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد و دا‌واشیان له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌وباره‌یه‌وه بكات.
ئه‌و سێ ناوه‌نده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیری و ئارامی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌ر سێ ناوه‌ندی ناوبراو رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌ك سێ دامه‌زراوه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی كه كوردستان نیشتمانی هه‌مووانه، پارێزگاریكردن له خاكی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی هه‌مووان ده‌زانن.
ئه‌و سێ ناوه‌نده به پێویستی ده‌زانن حكومه‌تی فیدڕاڵ به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌و كاره تیرۆریستییانه بكات كه ده‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی.
له كۆتاییدا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن و له كاتی خۆیدا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گونجاوی ده‌بێت.
