سەدر داوا دەکات رۆژی هەینی نوێژی بەکۆمەڵ لە تەواوی عێراقدا بکرێت

سەدر داوا دەکات رۆژی هەینی نوێژی بەکۆمەڵ لە تەواوی عێراقدا بکرێت
K24- هەولێر :
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای کردووە، بۆ یادی لەدایکبوونی( فاطمة الزهراء)، رۆژی هەینی داهاتوو لە تەواوی عێراق نوێژی بەکۆمەڵ ئەنجامبدرێت، کە داوای محەمەد سەدر بووە وەک نەریتێک ساڵانە زیندوو بکرێتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە (1ی کانوونی دووەمی 2024(، بە رێنمایی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، نووسراوێک بەناوی سەرپەرشتی گشتیی نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بڕیاردراوە نوێژی بەکۆمەڵ لە سەرتاسەری عێراق، رۆژی هەینی ئەنجامبدڕیت کە دەکەوێتە رێککەوتی 5ی کانوونی یەکەمی 2024، نووسراوەکە داواش لە لایەنگران دەکات، درێخی نەکەن بۆ زیندوو کردنەوەی ئەو بۆنەیە لە رۆژی هەینیدا.
محەمەد باقر سەدر، لە 1ی مارسی 1935 لە کازمییە لەدایک بووە، مەرجەعی شیعە و دامەزرێنەری حزبی دەعوەی ئیسلامی بووە، لە ساڵی 1980 و لەسەردەمی حکومڕانی سەددام حوسێن، بە تۆمەتی سیخوڕی و نۆکەریکردن بۆ ئێران، لە سێدارە درا.