ده‌یڤید واڵاس: ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسیارن
K24 - هەولێر:
کاندیدێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئیداره‌ی بایدن و حكومه‌تی عێراق له به‌رامبه‌ر هێرشی گرووپه له‌یاساده‌رچووه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سووریا به‌رپرسیارن و په‌یامێكی روون و راشكاویان نییه، ده‌شڵێت حكومه‌تی عێراق مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نادات، به‌ڵام مووچه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه‌ی زیادكردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024) ده‌یڤید واڵاس، کاندیدی کۆنگرێسی ئەمەریکا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، مووچه‌ی گرووپه چه‌كداره له‌یاساده‌رچووه‌كان به به‌راورد به خه‌ڵكی ئاسایی 50% مووچه‌كانیان زیادیكردووه، كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕالی عێراقه‌وه پێیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ده‌یڤید واڵاس جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و گرووپه چه‌كداره له‌یاساده‌رچووانه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و به پاره‌ی عێراق پشتیوانی ده‌كرێن و حكومه‌تی عێراق له گه‌وره‌بوونیان و هێرشه‌كانیان به‌رپرسیاره.
ناوبراو هۆكاری زیادبوونی هێرشی ئه‌و گرووپانهیشی بۆ بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی ئیداره‌ی جۆو بایدن و حكومه‌تی عێراق گه‌ڕانده‌وه. روونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته زیاتر شیبكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندووه كه به‌رامبه‌ر به زیادبوونی هێرشی ئه‌و گرووپانه و بێده‌نگی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران و پڕن.
ئەو کاندیدەی کۆنگرێسی ئەمەریکا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه كۆنگرێسمانه‌كان و به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو بابه‌ته‌كانیان تۆمار كردووه و جددین له‌وه‌ی ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشی ئه‌و گرووپانه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات.
ده‌یڤید واڵاس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌مه‌ریكا و بایدن نه‌یانتوانیوه په‌یامێكی روون و راشكاو به حكومه‌تی عێراق بده‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گرووپانه، به‌هه‌مان شێوه‌ی حكومه‌تی عێراقیش نه‌یتوانیوه په‌یامێكی روون و راشكاو به‌و گرووپانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كانیان بوه‌ستن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكاری به‌رده‌وامیان له شهڕپێفرۆشتنهكانیان و هێرشه درۆنییه‌كانیان.
باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی عێراق بریتییه له به‌رپرسیاركردنی حكومه‌تی ئێران له پشتیوانیكردنی ئه‌و گرووپانه و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سووریا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی (شەممە، 30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکێدا لەبارەی هێرشکەوە رایگەیاند: "نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم".
مەسرور بارزانی داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی کرد "بە کردەوە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و سزادانی گرووپەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆ هێرش بەکار دەهێنرێن".
هاوكات رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگا ئەمنییەکانی راسپاردووە "لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان" لە "هێرشە تاوانکارییەکەی" سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر بکەن.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی راسپاردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. سوودانی هێرشەکەی بە "دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناو بردووە و دەڵێت، هەوڵێکە "بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری" ناوخۆی عێراق.