شادان شێروان: لە 2023دا 18 هەزار و 651 منداڵ لە هەولێر لەدایکبوون

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر راگەیاند، لە ساڵی 2023دا 18 هەزار و 651 منداڵ لەدایکبوون، لەو رێژەیەش نۆ هەزار و 473ـیان کوڕ بوون و نۆ هەزار و 178ـیان کچ بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە (1ـی کانوونی دووەمی 2024) شادان شێروان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە شەوی سەری ساڵەوە تاوەکو ئێستا 34 منداڵ لەدایکبوون، کە 30ـیان لە رێگەی منداڵبوونی سرووشتی لە دایکبوونە و چواریان لە رێگەی نەشتەرگەری لە دایکبوونە، هەروەها 21 منداڵیان کچن و 13 منداڵیشیان کوڕن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر، دەڵێت: لە ساڵی 2023ـدا 18 هەزار و 651 منداڵ لە هەولێر لەدایکبوون، لەو رێژەیەش نۆ هەزار و 473ـیان کوڕ بوون و نۆ هەزار و 178ـیان کچ بوون.
شادان شێروان، هاوکات راشیگەیاند، سەرەڕای پشوو ستافی نەخۆشخانە، پۆلیس و هێزەکانی زێرەڤانی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە ئامادەباشیدابوون.