ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی باشووری ئه‌فریقای گه‌یانده جیهان كۆچی دوایی كرد
K24 - هەولێر:
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی دژ به ره‌شپێسته‌كانی باشووری ئه‌فریقای به وێنه‌كانی تۆمار كرد و چاوی هه‌موو جیهانی خسته‌ر دیمه‌نه تراژیدییه‌كان، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانووی دووه‌می 2024) پیته‌ر ماگۆبانی، فۆتۆگرافه‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناووبانگی ئه‌فریقا كه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی دژ به ره‌شپێسته‌كانی باشووری ئه‌فریقای به وێنه‌كانی تۆمار كرد و چاوی هه‌موو جیهانی خسته‌ر دیمه‌نه تراژیدییه‌كانی ئه‌و رووداوانه، له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ماگۆبانی دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گۆڤاری دارم-ـه‌وه كرد له ساڵی 1955، سه‌ره‌تا وه‌ك شۆفێر و دواتریش وه‌ك یه‌كێك له وێنه‌گره ره‌شپێسته ده‌گمه‌نه‌كان كه رووماڵی ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانیان ده‌كرد، ناووبانگی ده‌ركرد.
دوای ساڵێك له كاركردنی سه‌رنجترین وێنه‌ی بڵاوبووه‌وه كه بووه وێنه‌یه‌كی مێژوویی، كه تێیدا كچێكی بچووكی سپی‌پێست له به‌رده‌م تابلۆیه‌كدا دانیشتبوو و له‌سه‌ری نووسرابوو "ته‌نیا ئه‌وروپییه‌كان" و له دواوه‌یشی كچێكی بچووكی ره‌شپێست دانیشتبوو و پرچی شانه ده‌كرد. ئه‌م وێنه‌یه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جۆهانسبێرگ چركێندرابوو و سه‌رنجی جیهانی به لای خۆیدا راكێشا.
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كاتێك بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی چالاكییه‌كانی له هه‌ڵكشاندا بوو، ماگۆبانی به كامێراكه‌ی وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردنی نیلسۆن ماندێلا و داخستنی باره‌گاكانی پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریقی چركاند و وه‌ك به‌ڵگه‌ی مێژوویی تۆماری كردن.
ماگۆبانی ساڵی 1969 رووبه‌ڕووی چاودێریكردن بووه و دواتریش ده‌ستگیر كرا و دوای ماوه‌یه‌كیش بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، كه ماوه‌ی 586 له زیندانی تاكه‌كه‌سی مایه‌وه، دوای ئازادكردنیشی له پیشه و خولیای فۆتۆگرافی به‌رده‌وام بوو و دواجاریش له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كاتێك ماندێلا ئازاد كرا، بووه وێنه‌گری فه‌رمی كه‌سی ماندێلا.
ره‌گه‌زپه‌رستی كه به سیسته‌می ئاپارتاید (Apartheid) ناسراوه، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1948 تاوه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له ساڵی 1990 – 1993، له باشووری ئه‌فریقا به‌رده‌وام بوو و دوای ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی له ساڵی 1994 ئه‌نجام درا و ماندێلا بووه سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا.