نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی RTـی رووسی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانوونی دووه‌می 2024) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ری باشووری شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شیاح – ئه‌لمه‌شره‌فییه‌ی به‌یرووت روویداوه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م بۆردومانه‌دا كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس به‌ئامانج گیراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كات، جگه له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس، سێ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت گه‌وره به‌رپرسێكی حه‌ماس كوژراوه.
میدیاكانی لوبنانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌و بۆردومانه‌دا ساڵح عارووری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس كوژراوه.