ساڵح عاروری له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت به ئامانج گیراوه
K24 – هەولێر:
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی باشووری به‌یرووت، ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ئامانج گیراوه.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس راشیگه‌یاند، بێجگه له ساڵح عاروری، دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی قه‌سامیش له به‌یرووت له رێگه‌ی ئه‌م هێرشه‌وه كوژراون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانوونی دووه‌می 2024) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ری باشووری شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند.
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شیاح – ئه‌لمه‌شره‌فییه‌ی به‌یرووت روویداوه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆردومانه‌كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كات، جگه له به‌ئامانجگرتنی ساڵح عاروری، دوو كه‌سی دیكه‌ش كوژراون و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت گه‌وره به‌رپرسێكی حه‌ماس كوژراوه.
میدیاكانی لوبنانیش ئاشكرایانكردووه، هێرشه‌كه به درۆن كراوه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌ری باشووری به‌یرووت.


