ئاراس قادر: گرووپه چه‌كداره‌كان ژێرخانی عێراق بنكۆڵ ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق ناتوانێت كۆنتڕۆڵی گرووپه چه‌كداره له‌یاساده‌رچووه‌كان بكات و رێگه له هێرشه‌كانیان بگرێت. ده‌شڵێت، له‌و كاته‌ی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه، به‌ڵام بوودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به یاسا دانراوه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی كانووی دووه‌می 2024) ئاراس قادر خۆشناو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 2021 بۆ كۆتاییه‌كانی 2023 ژماره‌ی هێزه ناوخۆییه‌كان و سوپای عێراق ته‌نیا 45 هه‌زار زیادیكردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌مان ماوه‌دا 116 هه‌زار چه‌كداری زیاد بووه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته سێ هێنده‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ و سوپای عێراق.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زیادبوونی ژماره‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جێبه‌جێكردن و ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی هه‌مان بیرۆكه و ئه‌زموونی وڵاتێكی دراوسێی عێراق به ئامانجی لاوازكردنی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی عێراق.
ئاراس قادر خۆشناو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، حه‌شدی شه‌عبی جگه له‌و بوودجه‌یه‌ی له بوودجه‌ی گشتی بۆی دیاریكراوه، هاوكات سه‌رچاوه‌ی دیكه‌یش پاره‌ی بۆ دابین ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، گوتیشی، گرووپه چه‌كداره‌كان ژێرخانی عێراق بنكۆڵ ده‌كه‌ن.
ئاراس قادر زیاتر گوتی، عێراق بوودجه و مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراقی و مووچه‌ی ده‌بڕدرێت، به‌ڵام بوودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دانراوه، كه 65%ـیان ته‌نانه‌ت ئینتیمایان بۆ عێراق نییه و سه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی ده‌ره‌كین.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی خستووه‌ته ناو هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆژه‌كان و مه‌رزه‌كانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان به‌بێ پشكی ئه‌وان جێبه‌جێ ناكرێت و له هه‌موو دهروازهكانیش جگه له وه‌رگرتنی باجی فه‌رمی، به‌ڵام ئه‌وان باجی دیكه‌ش وه‌رده‌گرن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا به‌رده‌وامبوونی هێزه له‌یاساده‌رچووه‌كان و هێرشه‌كانیان، ده‌بێته هۆی بنكۆڵكردنی ژێرخانی عێراق به‌تایبه‌تی له رووی ئابووری و ئه‌منییه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا هیچ كه‌س له عێراق ناتوانێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
شەوی (شەممە، 30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکێدا لەبارەی هێرشکەوە رایگەیاند: "نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم".
مەسرور بارزانی داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی کرد "بە کردەوە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و سزادانی گرووپەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆ هێرش بەکار دەهێنرێن".
هاوكات رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگا ئەمنییەکانی راسپاردووە "لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان" لە "هێرشە تاوانکارییەکەی" سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر بکەن.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی راسپاردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. سوودانی هێرشەکەی بە "دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناو بردووە و دەڵێت، هەوڵێکە "بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری" ناوخۆی عێراق.