ژمارهی گیان لهدهستدان بههۆی بوومهلهرزهكهی ژاپۆن بۆ 55 كهس بهرزبووهوه
K24 - هەولێر:
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گیانیان لەدەست داوە، بۆ 55 کەس بەرزبووەوە.
رۆژی دوو شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و بەهۆیەوە تا ئێستا 55 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ژاپۆن، تا ئێستاش پاشلەرزەکانی دوای بوومەلەرزەکە بەردەوامن و مەترسی تسۆنامی لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەکرێت.
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکە ژمارەیەکی زۆری خانوو و بەڵەخانە داڕماون و زیانێکی زۆریش بەر رێگاوبانی ئەو وڵاتە گهیشتوون.
فۆمیو کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و رزگارکردنی قوربانییان، سێ هەزار کارمەندی تیمەکانی رزگارکردن بەردەوامن لە هەوڵەکانیان.
بەیانیی رۆژی دووشەممە، 01-01-2024، نزیکەی کاتژمێر 10:10 خولەک "بەکاتی هەولێر"؛ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر، شاری ئیشیواکا، ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند.