ئیسرائیل: بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی ئامادەین

K24 – هەولێر:
دوای به‌ئامانجگرتنی ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە بەرەی باکوور لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی، ئامادەین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه، پۆلیسی ئیسرائیل هۆشداری له دووباره دزه‌كردن و هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌دات.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی باشووری به‌یرووت، ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ئامانج گیراوه.
بزووتنه‌وه‌كه راشیگه‌یاند، بێجگه له ساڵح عاروری، دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی قه‌سامیش له به‌یرووت له رێگه‌ی ئه‌م هێرشه‌وه كوژراون.
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شیاح – ئه‌لمه‌شره‌فییه‌ی به‌یرووت روویدا.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایگه‌یاندبوو، بۆردومانه‌كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسی له‌وه كرد، جگه له به‌ئامانجگرتنی ساڵح عاروری، دوو كه‌سی دیكه‌ش كوژراون و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
میدیاكانی لوبنانیش ئاشكرایانكرد، به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌ری باشووری به‌یرووت.