لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە روونکردنەوە دەدرێت

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوامن و بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە پێشبینی دەکەین هەندێک لە گەشتەکانی ئەمشەو دوابخرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی کانوونی دووەمی 2024) ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و بەردەوامن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینیكراوه دوای كاتژمێر 2ـی ئەمشەو به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین له‌ئه‌نجامی ته‌مومژێكی زۆره‌وه، گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رابگیرێن و هه‌ركاتێك كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه دووباره گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. گوتیشی: بەهۆی پێشبینیەکانمانەوە هێڵی ئاسمانییە تورکییەکان گەشتەکانیان راگرتووە.
شەپۆلێکی تەم شاری هەولێری گرتووەتەوە، مەودای بینینی کەمبووەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێنماییان بڵاوکردەوە بۆ ئاگاداربوونی هاووڵاتییان و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەو دۆخەدا.