پۆلیسی به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستدرێژی سێكسی ئۆنلاین ده‌كات
K24 - هەولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له دۆسیه‌یه‌كی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستپێكردووه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پیاو به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌وه سه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كار.
ڕۆژنامەی میترۆی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی بەریتانیا لێکۆڵینەوەكانی ده‌ستپێكردووه بۆ دۆسیه‌یه‌كی دەستدرێژی سێکسی دوای ئەوەی کچێکی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن کۆمەڵێک پیاوەوە بە شێوەی "ئۆنلاین" و له رێگه‌ی ئامێری مێتافێرسه‌وه دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه كچه‌كه هیچ زیانێکی جەستەیی پێنەگەیشتووە، بەڵام دەوترێت رووبه‌ڕووی هەمان زەبروزەنگی دەروونی و سۆزداری كه تووشی کەسێک ده‌بێت کە لە ژیانی راستەقینەدا دەستدرێژی ده‌كرێته سەر بووبێته‌وه، بەو پێیەی ئامێرێكی تایبه‌ت (VR)ـی به‌سه‌ره‌وه بووه و چووه‌ته ناو جیهانێكی مه‌جازی سێكسی كاتێك له‌و جیهانه مه‌جازییه‌دا كچه‌كه له ژوورێكدا بووه و پیاوه‌كان ده‌ستدرێژییان کردووەتە سەری.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه، پێدەچێت ئەم دۆسیەیە یەکەمجار بێت کە پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە تاوانە سێکسییە مەجازییەکان کردبێت، بەڵام نیگەرانن و ترسیان له‌وه هه‌یه بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و تاوانه لە رێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوببێتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ئیان کریچلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی فه‌رمانده‌ییه‌كانی پۆلیس لە میانی لێکۆڵینەوە لە پاراستن و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان رایگه‌یاند "ئەو گۆڕانکارییە دەروازەیەک بۆ نێچیرەکان (پیاوه‌كان) ده‌كاته‌وه بۆ ئەنجامدانی تاوانی ترسناک دژی منداڵان". هه‌روه‌ها ترسی خۆی نیشاندا ئه‌و تاوانه مێژووییه نه‌توانرێت له رێگه‌ی دادگاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای تاوانباران بدرێت.