حزبوڵڵای لوبنانی: كووشتنی ساڵح عاروری بێ وەڵام و سزا تێناپه‌ڕێت

K24 – هەولێر:
حزبوڵڵای لوبنانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كووشتنی ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لە لوبنان، بێ "وەڵام و سزا تێناپه‌ڕێت".
پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به فه‌رمی رایگه‌یاندبوو، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی باشووری به‌یرووت، ساڵح عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌ئامانج گیراوه.
بزووتنه‌وه‌كه راشیگه‌یاندبوو، بێجگه له ساڵح عاروری، دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی قهسسامیش له به‌یرووت له رێگه‌ی ئه‌م هێرشه‌وه كوژراون.
ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شیاح – ئه‌لمه‌شره‌فییه‌ی به‌یرووت روویدا.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایگه‌یاندبوو، بۆردومانه‌كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسی له‌وه كرد، جگه له به‌ئامانجگرتنی ساڵح عاروری، له هێرشه‌كه‌دا دوو كه‌سی دیكه‌ش كوژراون و 11 كه‌سیش برینداربوونه.
میدیاكانی لوبنانیش ئاشكرایانكرد، به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌ری باشووری به‌یرووت.
دوای به‌ئامانجگرتنی عاروری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندبوو، بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە بەرەی باکوور لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی، ئامادەین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیلی رایگه‌یاندبوو، پۆلیسی ئیسرائیل هۆشداری له دووباره دزه‌كردن و هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌دات.
سه‌رچاوه: AFP