سوید ساردترین شه‌وی زستانی له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا به‌ڕێكرد
K24 - هەولێر:
ناوچه‌ی باكووری ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی توندی سه‌رما بووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما بۆ 40 پله‌ی ژێر سه‌دی دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "تی تی" سویدی، ناوچه‌ی باكووری ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی توندی سه‌رما بووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما بۆ 40 پله‌ی ژێر سه‌دی دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1888 له‌وكاته‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی تۆمار ده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "تی تی" سویدی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پله‌كانی گه‌رما له شاری كیڤیكیۆك – ئه‌رینیاركا له هه‌رێمی لاپلاندی سوید له شه‌وی 2ـی كانوونی دووه‌می 2024 بۆ 43.6ـی ژێر سه‌دی دابه‌زی، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له مانگی كانوونی دووه‌مدا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ـوه.
ئاژانسه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، گوندی نیكالۆكتا له باكووری سوید كه دانیشتووانه‌كه‌ی له گه‌لی سیامی-ین، رۆژی سێشه‌ممه ساردییه‌كی توندی به‌خۆیه‌وه بینی، كاتێك پله‌ی گه‌رما بۆ 41.6ـی پله‌ی سه‌دی دابه‌زی.
شه‌پۆلی ئه‌و سه‌رمایه كه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه له ته‌واوی ناوچه‌كانی باكووری ئه‌وروپا و داخستنی پرد و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كان به‌تایبه‌تی له نێوان سوید، نه‌رویژ، فینله‌ندا و رووسیا. له رووسیا به‌هه‌مان شێوه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی پورته‌قاڵی كه دۆخێكی مه‌ترسیداره و چاوه‌ڕوانی مه‌ترسی لێ ده‌كرێت له كاتی به‌رده‌وامبوونی.