عه‌لا ئه‌لنشوع: به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه واته به‌ئامانجگرتنی سیسته‌می به‌رگری عێراقی
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كاریكی ئه‌منی و ستراتیژی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق ته‌واوی تواناكانی حكومه‌تیان كۆنتڕۆڵ كردووه، ده‌شڵێت به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه واته به‌ئامانجگرتنی سیسته‌می به‌رگری عێراقی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌می 2024) عه‌لا ئه‌لنشوع، شرۆڤه‌كاری ئه‌منی و ستراتیژی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق ته‌واوی تواناكانی حكومه‌تیان كۆنتڕۆڵ كردووه و دۆسیه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازییان خستووه‌ته ژێر ده‌ستی خۆیان، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كات.
عه‌لا ئه‌لنشوع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سیسته‌می دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له عێراق كۆتاییهاتووه و گرووپه چه‌كداره‌كان بوونه‌ته ئاڵته‌رناتیڤی ئه‌م سیسته‌مه و كۆنتڕۆڵی بڕیاری ئه‌منی عێراقیان كردووه و هه‌موو بواره سه‌ربازییه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا به‌كارده‌هێنن.
عه‌لا ئه‌لنشوع باسی له‌وه‌ش كرد، پاڵپشتییه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ به‌هێزبوونی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2017ـوه كه كۆتاییهاتنی داعش له عێراق راگه‌یه‌ندرا، هاوكات به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌م بڕیاره‌ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه و هێزی ئه‌و گرووپانه له هێزی سوپای عێراق زۆرتره، بۆیه حكومه‌تی عێراق ناتوانێت كۆنتڕۆڵیان بكات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هێزێكی ده‌ره‌كی پاڵپشتی ئه‌و هێزانه ده‌كات و درۆن و مووشه‌كیان بۆ دابین ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا كۆنتڕۆڵی ئاسمانی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌بێت به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵ و پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق، به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه‌ش واته به‌ئامانجگرتنی سیسته‌می به‌رگری عێراقی، كه ئه‌مه‌ش له ده‌ستوور چه‌سپاوه.
شەوی (شەممە، 30-12-2023)، کاتژمێر 11:45 خولەک؛ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام-هەولێر. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکێدا لەبارەی هێرشکەوە رایگەیاند: "نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم".
مەسرور بارزانی داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی کرد "بە کردەوە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و سزادانی گرووپەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆ هێرش بەکار دەهێنرێن".
هاوكات رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەزگا ئەمنییەکانی راسپاردووە "لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان" لە "هێرشە تاوانکارییەکەی" سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر بکەن.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەی راسپاردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. سوودانی هێرشەکەی بە "دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناو بردووە و دەڵێت، هەوڵێکە "بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری" ناوخۆی عێراق.