ماتیۆ میله‌ر: شتێكی بێمانایه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ده‌ستهه‌بوون له ته‌قینه‌وه‌كانی ئێران تۆمه‌تبار بكرێن

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت شتێكی بێمانایه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ده‌ستهه‌بوون له‌و ته‌قینه‌وانه تۆمه‌تبار بكرێن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌می 2024) ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شتێكی بێمانایه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ده‌ستهه‌بوون له ته‌قینه‌وه‌كانی ئێران تۆمه‌تبار بكرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه تاوه‌كو بیسه‌لمێنێت ئیسرائیل له‌و ته‌قینه‌وانه تێوه‌گلابێت.
ژمارەی قوربانیانی دوو تەقینەوەکەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نزیک مەزارگەی قاسم سولەیمانی و مزگەوتی سساحێب زەمان لەسەر رێگەی رەوزەی شەهیدان، لە پارێزگای کرمان گەیشتە 103 کوژراو و 141بریندار.
دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند: تەقینەوەکە کارێکی تیرۆریستی بووە و لەرێگەی دوو جانتای پڕ لە تەقینەوە ئەنجامدراوە.
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ئەو کردەوە تیرۆریستیانە خۆکوژی بووە و لەرێگەی دوو جانتای پڕ لە تەقەمەنی ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-01-2024، چوار ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا تێدەپەڕێت. بەوبۆنەیە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر چووبوونە سەر مەزارگەکەی لە شاری کرمان.
بەرەبەیانی رۆژی 03-01-2020، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکادا، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.