سه‌در نوێژی به كۆمه‌ڵی رۆژی هه‌ینی داهاتووی دواخست

K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوایکردبوو، بۆ یادی لەدایکبوونی ( فاطمة الزهراء)، رۆژی هەینی داهاتوو لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق نوێژی هه‌ینی بەکۆمەڵ ئەنجامبدرێت، ئه‌مڕۆ ره‌وته‌كه له رێگه‌ی هه‌ژماری ساڵح محه‌ممه‌د ئه‌لعێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در، بڕیاریدا نوێژی به كۆمه‌ڵی رۆژی هه‌ینی داهاتوو، كه به‌نیازبوو له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت، دوابخرێت.
ره‌وتی سه‌در هیچ هۆكارێكی بۆ دواخستنه‌كه باسنه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه میدیا عێراقییه‌كان دواخستنهكهیان به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای كرمانی ئێران لە رێوڕەسمی یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی به‌ستووه‌ته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه 103 کەس کوژران و زیاتر لە 141 کەسیش بریندار بوون.