بلینکن جارێکی دیکە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەمە چوار سەردانیەتی لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2024، ئاژانس فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی ئیسرائیلیش دەکات.

سەردانەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ مانگە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە.

بەرپرسە ئەمەریکییەکە راشیگەیاندووە، سەردانەکەی بلینکن چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت و ئێوارەی پێنجشەممە دەگەڕێتەوە.

ئەمە پێنجەمین سەردانی فەرمی بلینکن دەبێت بۆ ئیسرائیل، هەروەها چوارەم سەردانیشیەتی بۆ ناوچەکە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە.

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment