ده‌زگا راگه‌یاندنه ئێرانییه‌كان.. داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی كرمان له‌ئه‌ستۆده‌گرێت
K24 - هەولێر:
ده‌زگا راگه‌یاندنه ئێرانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن رێكخراوی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی كرمان راگه‌یاند، كه زیاتر له 360 قوربانی به كوژراو و بریندار لێكهوتهوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئاژانسی هه‌واڵی "میزان"ـی ئێرانی له چه‌ند په‌یجێكی نزیك له رێكخراوی داعش گواستوویه‌تییه‌وه كه رێكخراوه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی پارێزگای كرمان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران راگه‌یاندووه.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یجه‌كانی نزیك له داعش به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانیان خستووه‌ته پاڵ رێكخراوه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه هیچ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێران لەسەر زاری سەرۆکی فریاکەوتنی شاری کرمان رایگەیاند، بە هۆی دوو تەقینەوەی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی یادی کوژرانی قاسم سلێمانی، 95 هاووڵاتی کوژراون و لانیکەم 284 کەسیش بریندار بوون.
سەرۆکی فریاکەوتنی شاری کرمان ئاماژەی بەوەش کرد، 220 کەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە ژمارەیەکیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
سەرۆکی بەشێ ڕووداوەکانی زانکۆی پزیشکیی کرمان ڕایگەیاندووە؛ بە هۆی ئەوەی بەشێک لە تەرمەکان پارچەپارچە ببوون چەند جار ئەژمار کراون هەر بۆیە ژمارەی کوژراوەکان لە ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لەم ژمارەیەی ئەمڕۆ راگەیاندرابوو.
بە هۆی تەقینەوەکانی دوێنێ چوارشەممە و ژمارەی زۆری قوربانییەکان، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئێران، ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندراوە.
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 03-01-2024، دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک مەزارگەی قاسم سولەیمانی، لە شاری کرمانی ئێران روویاندا. بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، هێرشەکە "تیرۆریستی بووە، تیرۆریستێک دوو بۆمبی لەنێو جانتایەک داناوە و لە رێوڕەسمەکەدا تەقاندوونەتەوە".