ئەمه‌ریکا پلان بۆ هێرشکردنەسەر پێگەی حووسییەکان لەناو خاکی یەمەن دادەنێت
K24 – هەولێر:
پێگەی پۆلۆتیکۆ لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکاوە ئاشکرایکردووە، پنتاگۆن پلان بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لەحووسییەکان لەناو خاکی یەمەن دادەنێت.
پێگەی پۆلۆتیکۆ باسی لەوەشکردووە، پلانی ئەمه‌ریکا بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لە حوسییەکانی یەمەن لەکاتێکدایە، هیچ ئاماژەیەک بۆ پاشگەزبوونەوەی حووسییەکان لە بەئامانجکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سوور نییە.
ئەو پێگەیەی ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشکردنە سەر حووسییەکان لەناو خاکی یەمەن لەلایەن ئەمه‌ریکاوە، پێکدادانی گروپەکانی نزیک لەئێران و ئەمه‌ریکا دەباتە قۆناغێکی دیکەوە.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كاترین كۆلۆنا هۆشداری له‌باره‌ی هێرشی حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور دا و رایگه‌یاند، نابێت ئه‌م هێرشانه بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕن.
هه‌روه‌ها جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، واشنتن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام تاووتوێی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر حوسییه‌كان ده‌كه‌ن.