کۆریای باکوور سەدان گولـله‌تۆپ ده‌ته‌قێنێ و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كۆریای باشوور چۆڵده‌كرێت

K24 – هەولێر:
بەهۆی تەقاندنی سەدان مووشەک لەلایەن کۆریای باکوورەوە، حکومەتی کۆریای باشوور فه‌رمانی چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی لەسنووری خۆی دەرکرد.
وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور نزیکەی 200 موشەکی لەکەناراوەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا و بەدیاریکراوی لەنزیکەی دوورگەی یۆنگ بیۆنگ تەقاندووە، ئەوەش مەترسی لەسەر دانیشتووانی ئەو دوورگەی دروستکردووە، لەو پێناوەدا فەرمانیان بە دانیشتوانی دوورگەی یۆنگ بیۆنگ کردوو وەک رێکاری خۆپاراستن ناوچەکانیان بەجێبهێڵن.
وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور سەرۆکۆنەی تەقاندنی مووشەکەکانی لەلایەن پیۆنگ یانگەوە کرد و بەرەفتارێکی شەڕەنگێزانە وەسفیکرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، بۆ خۆپارێزی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشوور داوا له هاووڵاتی هه‌ردوو دوورگه‌ی (یونبیۆنگ و بانگیوندۆ) ده‌كه‌ن، به درێژایی 10 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كانیان جێبهێڵن و چۆڵی بكه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2010 كۆریای باكوور له رێگه‌ی 170 گولـله‌تۆپه‌وه هه‌ردوو دوورگه‌ی بۆردوومانكرد، كه بووه هۆی كوژرانی چوار هاووڵاتی.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا له ئێستادا له خراپترین ئاستیدایه، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری ده‌كه‌ن.