بە مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردوومانکرا

K24 - هەولێر:
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرایانکرد، لەرێگەی چەند مووشەکێکەوە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی سەر بەهێزەکانی ئەمه‌ریکا لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومانکرا.
هاوکات، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردوومانکردنی بنکەی عەین ئەسەد راگەیاند.
تائێستا قەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد نەزانراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، چواری ئەم مانگە بەتۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمه‌ریکا لەعێراق و سووریا، ئەمه‌ریکا بنکەیەکی گروپی نوجەبای سەر بەحەشدی شەعبی لەبەغدا بۆردوومانکرد، لەئەنجامدا سەرکردەیەکی ئەو گرووپە و چەکدارێک کوژران.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندینجار له رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج.