ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن 550 کەسی تێپەڕاند

K24 - هەولێر:
ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن 550 کەسی تێپەڕاند و تیمەکانی فریاکەوتنیش سەرقاڵی دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووانن.
حکومەتی ژاپۆن ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 94 کەس و زیاتر لە 460 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە 220 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن و چوار رۆژیشە بە هەزاران کارمەندی فریاکەوتن سەرقاڵی دۆزینەوە و رزگارکردنی هاووڵاتیانن.
رۆژی چوارشه‌ممه 3ـی كانوونی دووه‌می 2023) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) په‌یامێكی هاوخه‌می له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتبوو: "زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ژاپۆن. هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن".
لە 1ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پۆینت 6 پلەی رێختەر، چەند پارێزگایەکی ناوەندی ژاپۆنی هەژاند و زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاند.