ئێران: چەند گومانلێکراوێکی تەقینەوەکانی شاری کرمان دەستگیرکران
K24 - هەولێر:
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، چەند گومانلێکراوێکی تەقینەوەکانی شاری کرمانیان دەستگیرکردووە.
ئەحمەد وەحیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێسران رایگه‌یاند، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کۆمەڵێک سەرەداویان سەبارەت بە تەقینەوەکانی شاری کرمان دەستکەوتووە و چەند گومانلێکراوێکیشیان دەستگیرکردووە.
وەزیری ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەش دا، ئەو تیرۆریستانەی لەلایەن حکومەتی ئێسرائیلەوە پشتیوانی‌یان لێ دەکرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سزا دەدرێن.
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 03-01-2024، دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک مەزارگەی قاسم سولەیمانی، لە شاری کرمانی ئێران روویاندا. بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، هێرشەکە "تیرۆریستی بووە، "تیرۆریستێک" دوو بۆمبی لەنێو جانتایەک داناوە و لە رێوڕەسمەکەدا تەقاندوویهتییهوه.
دوێنێش ئاژانسی هه‌واڵی "میزان"ـی ئێرانی له چه‌ند په‌یجێكی نزیك له رێكخراوی داعش گواستوویه‌تییه‌وه، كه داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی پارێزگای كرمان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران راگه‌یاندووه.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یجه‌كانی نزیك له داعش به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانیان خستووه‌ته پاڵ رێكخراوه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه هیچ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه.
دوێنێ پێنجشەممە ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێران لەسەر زاری سەرۆکی فریاکەوتنی شاری کرمان رایگەیاند، بە هۆی دوو تەقینەوەی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی یادی کوژرانی قاسم سلێمانی، 95 هاووڵاتی کوژراون و لانیکەم 284 کەسیش بریندار بوون.