ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی دیکه‌ی حکوومی ده‌گۆڕدرێن
K24 - هه‌ولێر
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست کوردستان24 که‌وتووه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی دیکه‌ی حکوومی بگۆڕدرێن و چه‌ند که‌سێکی دیکه له شوێنی ئه‌وان ده‌ستبه‌کارده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به کوردستان24 گوت: "بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو گۆڕانکاری له هه‌ندێک پۆستی ئیداری بکرێت و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له پۆسته‌کانیان لاده‌برین و له شوێنی ئه‌وان که‌سانی دیکه ده‌ستبه‌کار ده‌بن".
سه‌رچاوه‌که جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه: "ئه‌و گۆڕانکاریانه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانن بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری له دامه‌زراوه کانی حکوومه‌ت".
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، گۆڕانکارییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن و ژماره‌یه‌کی دیکه له به‌رپرسه ئیدارییه‌کان ده‌گۆڕدرێن.
ئه‌مه له کاتێکدایه له مانگی رابردوودا گۆڕانکاری له ژماره‌یه‌ک پۆستی حکوومی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر کرا.