هاوینی 2023 دووه‌م گه‌رمترین ساڵی فه‌ره‌نسا بوو له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه
K24 - هەولێر:
هاوینی ساڵی 2023 له فه‌ره‌نسا دووه‌م گه‌مترین ساڵ بوو له‌وه‌ته‌ی تۆماركردنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به پله‌ی گه‌رمی و ساردی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك تێكڕای گه‌رما گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 14 پله‌ی سه‌دی.
ئاژانسی روانگه‌كانی كه‌شناسی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاندووه، ساڵی 2022 گه‌رمترین و ساڵی 2023ـیش دووه‌م گه‌رمترین ساڵی فه‌ره‌نسا بوونه له‌وه‌ته‌ی تۆماركردرنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به پله‌ی گه‌رمی و ساردی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
ئاژانسی روانگه‌كانی كه‌شناسی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تێكڕای پله‌ی گه‌رمای مامناوه‌ندی له فه‌ره‌نسا له هاوینی ساڵی 2023ـدا 14.4% بووه، هاوكات له ساڵی 2022ـدا 14.5% بووه.
به‌گوێره‌ی پڕۆگرامی روانگه‌ی كۆپه‌رنیكۆس کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا ساڵی 2023 گه‌رمترین ساڵی گۆی زه‌وی بووه، به‌شێوه‌یه‌ك پله‌ی گه‌رمای پێوانه‌یی تێیدا تۆمار كرا.
رۆژی 28ـی ته‌ممووزی 2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند، زەوی قۆناغی گەرمبوونی تێپەڕاندووە و ئێستا لە قۆناغی کوڵاندایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشدا، تەممووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها گوتبووی: "مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، رێکخراوی کەشناسی جیهانی و پڕۆگرامی کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا، پشتڕاستییان کردەوە تەممووزی 2023 گەرمترین مانگ بوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتنە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن".