ئاسایشی هەولێر: هیچ شەڕەتەقەیەک لە قەزای بنەسڵاوە رووینەداوە

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: هیچ شەڕەتەقەیەک لە قەزای بنەسڵاوە رووینەداوە و هەواڵی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی راست نییە.
رۆژی شەممە (6ـی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "لە چەند کەناڵێکی میدیایی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لە قەزای بنەسڵاوە لەنێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروست بووە و کوژراو و بریندار هەیە، ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە".
رووونکردنەوەیەک لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی بێبنەمای چەند کەناڵێکی میدیایی
لە چەند کەناڵێکی میدیایی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لە قەزای بنەسڵاوە لەنێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروست بووە و کوژراو و بریندار هەیە، ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە.
چەند کەناڵێکی میدیایی وەک پیشەی هەمیشەییان بەردەوامن لە چەواشەکاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما، داوا دەکەین لە دەزگا میدیاییەکان پابەندی راستی و باوەرپێکراوی کاری میدیایی خۆیانبن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
6/1/2024