سەعدی پیرە: پێویستە پلان بۆ قۆناغی دوای رزگاركردنی مووسڵ ھەبێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9eb34f85-417e-46e3-8e07-7087f553dea3/sadi%20piiiira.ism/manifest

K24 - سلێمانی

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە پلان بۆ قۆناغی دوای رزگاركردنی مووسڵ ھەبێت ئەگەرنا كێشەكان گەورەتر دەبن.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبی ئیسلامی عێراقی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ حزبی ئیسلامی  عێراق باسمان له‌ كێشه‌كانی هه‌نوكه‌یی عێراق كردووه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی هه‌میشه‌ جه‌خت له‌ سازان ده‌كه‌نه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی رزگاركردنی مووسڵ، سه‌عدی پیره‌ رایگه‌یاند: "پێویسته‌ بۆ قۆناغی دوایی داعش كار له‌سه‌ر پلان بی بكرێت و هه‌روه‌ها كار بۆ ئاشته‌وایی بكرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كات كێشه‌كات له‌ جاران گه‌وره‌ترده‌بن".