بلینکن: هێرشی حووسییەکان لە دەریای سوور زیانی بە ئابووری زیاتر لە 40 وڵات گەیاندووە
K24 – هەولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیێنێت، حوسییەکان رێڕەوی نزیکەی 20%ـی کەشتی گواستنەوەیان لە جیهان گۆڕیوە. گوتیشی: سەدان کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن ناچاربوونە رێڕەوەکەیان بگۆڕن، ئەمەش نرخی شتومەکەکان بەرز دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی کانوونی دووەمی 2024) ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەمیانەی کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دانیشتوان، پاپۆڕی شتوومەک و بەرژەوەندی بازرگانی زیاتر لە 40 وڵات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا، حوسییەکان رێڕەوی نزیکەی %20 کەشتی گواستنەوەی لە جیهان گۆڕیوە.
بلینکن، دەڵێت: سەدان کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن ناچاربوونە رێڕەوەکەیان بگۆڕن، ئەمەش واتە کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ گەیاندنی کەلوپەلەکان بۆ شوێنی مەبەست و تێچووەکەی زیاتر دەکات و ئەم تێچووەش بۆ بەکارهێنەرانی لە جیهان دەگوازرێتەوە.
ناوبراو گوتیشی: ئەم هێرشانەی حووسییەکان زیان بە خەڵکی جیهان دەگەیێنێت، بەتایبەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت".
رۆژی (5ـی کانوونی دووەمی 2024) به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو 11ـی ئه‌و مانگه ده‌خایه‌نێت و له توركیاوه ده‌ستپێده‌كات و له میسر كۆتایی پێدێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكرد، بلینكن له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، جه‌خت له پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه ئیسرائیلیی و غه‌زه‌ییه‌كان له‌میانه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل حه‌ماس ده‌كاته‌وه.
بلینكن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كاته‌وه، وێڕای رێگریكردن له كۆچپێكردنی به زۆری خه‌ڵكی غه‌ززه.