ئۆكرانیا: رووسیا له رێگه‌ی 51 مووشه‌ك و چه‌ندین درۆنه‌وه هێرشیكرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی

K24 - هەولێر:
سوپای ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، مۆسكۆ له رێگه‌ی 51 مووشه‌ك و ژماره‌یه‌ك درۆنه‌وه هێرشیكردووه سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئۆكرانی و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو رووسیا هێرشێكی گه‌وره‌ی كردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئۆكرانیا.
ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له كۆی 51 مووشه‌ك و چه‌ندین درۆن، 18 مووشه‌ك و هه‌شت درۆن، خراونه‌ته خواره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، تاكو ئێستا چوار مه‌ده‌نی كوژراون.
كیێڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشه‌كان ژێرخانی ژیانییان كردووه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی رابردوو چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی و پیشه‌سازی له ئۆكرانیا كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رێگه‌ی چه‌ك و مووشه‌كی ئاست به‌رز هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه، له‌وانه مووشه‌كی كینجال، خێراییه‌كه‌ی هاوتای خێرایی ده‌نگه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.