جۆرێكی نوێی كۆرۆنا له به‌ریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه.. بزانه نیشانه‌كانی چین

K24 - هەولێر:
به‌ریتانیا بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی كۆرۆنای وه‌ك به شێك له ئۆمیكرۆن راگه‌یاند و داواش له هاووڵاتییانی ده‌كات ڤاكسینی پاڵپشتیكراو وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، په‌تای JN.1 خه‌ڵه‌تێنه‌ر، له جۆری ئۆمیكرۆن بڵاوبووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا، به‌شێكی نوێی ئۆمیكرۆنه، به‌خێرایی له به‌ریتانیا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی قوتابخانه‌كان و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، پێشبینی ده‌كرێت له ته‌واوی به‌ریتانیا، ژماره‌ی تووشبوون به‌و گۆڕاوه نوێیه به‌رزبێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسیۆر لۆرانس یۆنگ پسپۆر له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان به سكای نیوزی راگه‌یاند، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ره‌نگه رێژه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه به‌رزبێته‌وه. ده‌شڵێت: "وه‌رگرتنی ڤاكسینی پاڵپشتیكراوی كۆرۆنا، وا ده‌كات كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه كه‌متربێت و به‌رگری له‌ش به‌رزبكاته‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر كریستینا باجیل رایگه‌یاند، شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای نوێی JN.1، ركابه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شه‌پۆلی ئۆمیكرۆنی ساڵی 2022 ده‌كات و ره‌نگه رێژه‌ی تووشبوون له ئاستی ئه‌و ساڵه‌ی ئۆمیكرۆن تێپه‌ڕێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ له ئێستادا كه‌مه .
ده‌شڵێت: نیشانه‌كانی بریتیین له:
نه‌مانی تام و بۆ
تا و له‌رز
نیگه‌رانی
ئه‌فله‌وه‌نزا
سه‌رئێشه
ماندووبوون و بێهێزی و قۆرگ ئه‌ستووربوون
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان راگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند، بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەبینیبوو.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیانوایە نزیکەی 20 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.