سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌یدا پێشكه‌ش كردووه، هاوكات سه‌رۆك ماكرۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سند كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، ئیلیزابێس بۆرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌یدا رایگه‌یاند.
ئیلیزابێس بۆرن له‌دایكبووی 18ـی نیسانی 1961ـه و له 16ـی ئایاری 2022ـدا له‌لایه‌ن ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له شوێنی جان كاستێكس، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته، كرایه سه‌رۆكوه‌زیران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، ماكرۆن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه و سوپاسی بۆرنی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران كاری كردووه و رایگه‌یاندووه، بۆرن نموونه‌یه‌كی ڕۆژانه بووه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆرن هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ماكرۆن بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له كابینه‌كه‌ی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی.