لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ئەمریکییەکان ترسی کەوتنەوەی توندوتیژی دەکەن

K24- هەولێر :
دوای سێ ساڵ لە رووداوی باڵەخانەی کاپیتۆڵی ئەمریکا و ، لە دووری چەند مانگێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بۆ ساڵی 2024، راپرسییەکی نوێ ئاشکرایکردووە، زۆرینەی ئەمریکییەکان پێشبینی دەکەن، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا توندوتیژی بکەوێتەوە.
پێگەی(ئەکسیۆس)ی ئەمریکی بلاوی کردۆتەوە، ئەو راپرسییەی تۆڕی( سی بی سی) و کۆمپانیای توێژینەوەی(یۆگوف) ئەنجامیانداوە، بۆیان دەرکەوتووە 51% ی بەشداربووانی راپرسییەکە پێشبینی دەکەن، لایەنی دۆڕاوی هەڵبژاردنەکە، ئەنجامی دۆڕانەکە بە ئاشتی قەبوڵ بکەن.
لە بەرامبەردا،49% ی ئەو ئەمریکیانەی رایان وەرگیراوە، پێشبینی دەکەن بەهۆی ئەو دۆڕانانە توندوتیژی بکەوێتەوە، راپرسیەکە ئاشکرایکردووە،78٪ ی بەشداربووانی راپرسیەکە لەگەڵ ئەو کردەوانە نین کە چەند کەسێک چوونە نێو بالەخانەی کاپیتۆڵ لە 6 ی کانوونی دووەم.
ئەو ژمارەیە 70% ی کۆمارییەکان،82٪ی بێلایەنەکان،82٪ لە دیموکراتەکان دەگرێتەوە، لە هەمان کاتتدا، 70٪ هەستی خۆیان بەوشێوەیە دەربڕیوە کە دیموکراسیەتی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەیە، 30٪ یش پێیان وایە دیموکراسیەتیان سەلامەتە.
بەپێی زانیاریی دامەزراوەکانی راپرسیەکەیان ئانجامداوە، راپرسیەکە 2157 ی گرتۆتەوە کە دانیشتووی ئەمریکان.
رۆژی 6 ی کانوونی دووەمی 2021، کۆمەڵێکی توڕە لە لایەنگرانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، چوونە نێو باڵەخانەی کاپیتۆڵ بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2022 بگۆڕن کە ئێستا جۆ بایدن گرتۆتیە دەست.