ئه‌ڵمانیا.. جووتیاران دژی پلانێكی حكومه‌ت به تراكتۆره‌كانیان رێگا و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان داده‌خه‌ن

K24 - هەولێر:
جووتیارانی ئه‌ڵمانیا دژی پلانێكی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشتگیری باج بۆ دابینكردنی مادده‌ی گازوایل خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و به تراكتۆره‌كانیان هاتووچۆی شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان په‌كخست.
سه‌دان جووتیاری ئه‌ڵمانیا دژی پلانێكی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشتگیری باج بۆ دابینكردنی مادده‌ی گازوایل هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ستپێكرد و تراكتۆره‌كانیان له به‌رده‌م رێگا‌ی سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی براندبۆرگی مێژوویی و رێگه‌ی سه‌ره‌كی ویلایه‌تی باڤاریا و باكووری راین و وێستیڤاڵیا راگرت و شه‌قام و ڕێگه‌كانیان به رووی شوفێراندا داخست.
به‌گوێره‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه، شه‌قام و رێگاكان قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆریان بۆ دروست بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك شوێندا وه‌ستانێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان هه‌یه.
پۆلیس پێشبینی كردووه، ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بن، جووتیارانی دیكه‌ش ده‌چنه پاڵ جووتیاره ناڕازییه‌كانیان تراكتۆر و ئامێره‌كانی دیكه‌ی كشتوكاڵیان له‌سه‌ر شه‌قام و رێگاكان راده‌گرن. روونیشیكردووه‌ته‌وه، 15ـی ئه‌م مانگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره له به‌رلین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پلانه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشتگیری باج بۆ دابینكردنی مادده‌ی گازوایل سه‌رچاوه‌ی له بڕیارێكی دادگای ده‌ستووری ئه‌ڵمانیا گرتووه كه تایبه‌ته به بوودجه و پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی و پشتگیرییه داراییه‌كان بۆ كه‌رته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ك رێككارێكی ئابووری.