رۆژنامه‌نووسێكی رووسی پێشبینی سه‌یر بۆ داهاتووی جیهان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌نووسێكی رووسی پێشبینییه‌كانی بۆ داهاتووی جیهان ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی ناوخۆ نزیكبووه‌ته‌وه و هه‌مان چاره‌نووسیش چاوه‌ڕێی ئه‌وروپا ده‌كات.
ڤلادیمێر سۆلۆڤیۆڤ رۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ناوبانگی رووسی نزیك له ڤلادیمێر پوتن، له‌باره‌ی دۆخ و داهاتووی جیهان رایگه‌یاند، دۆخی خراپی ئه‌وروپا وه‌ك ئێستا كه هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆچوونه‌كانی سۆلۆڤیۆڤ، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی رووسی جولیا ده‌یڤس له پێگه‌كانی سۆشیال‌میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و پێیوایه قه‌یرانی ئۆكرانیا جه‌نگی به وه‌كاله‌تی نێوان مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوایه.
ده‌شڵێت: "خه‌ڵكی ئه‌وروپا رقیان له حكومه‌ته‌كانیان ده‌بێته‌وه".
گوتیشی: "به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی ناوخۆ نزیكده‌بێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وروپاش به ئاراسته‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌نگاو ده‌نێت".
روونیشیكرده‌وه، سه‌رخه‌رانی عه‌وله‌مه به ئاسانی ئه‌وروپا جێده‌هێڵن، كیشوه‌ره‌كه پارچه پارچه ده‌بێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێیوایه، ئه‌مه‌ریكا خۆڕاگرانه به یه‌كگرتوویی نامێنێته‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌وروپا پارچه پارچه ده‌بێت و سنووره‌كانی به‌ره‌و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "رووسیا وه‌ك وڵاتێكی فره‌یی (نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی) جیهان كۆده‌كاته‌وه".
پێشیوایه، كه‌نه‌دا له كۆتاییدا ده‌بێته دوو پارچه‌ی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی.