کەشناسی: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فریش ده‌بارێت

بارانبارین
بارانبارین

K24 - هەولێر:

به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، بەگوێرەی تازەترین نەخشەکانى کەشوهەوا، ئەم شەو بارانبارینى بچڕ بچڕ لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەیشى لەگەڵدا دەبێت.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بامه‌ڕنێ، باتووفه‌، هیران، ئیداره‌ی سۆران، دوكان، ماوه‌ن و به‌رزنجه‌ باران به‌ رێژه‌یه‌كی زیاتر ده‌بارێت.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، هاوكات له‌ ناوچه‌ شاخه‌وانییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.

به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو:

-هەولێر لە وێستگە هیچ نەباری، بەڵام لەناو سەنتەرى شار بڕێک باران باری

-دهۆک، دڵۆپ دڵۆپ باران باریوه‌

-زاخۆ، دڵۆپ دڵۆپ باران باریوه‌

-ئاکرێ 0.8ملم

-بامەڕنێ 0.4ملم

-بارزان 1.6ملم

-دوکان 0.6ملم

-سۆران 2.6ملم

-مێرگەسور 1.0ملم

-کەرکووک، دڵۆپ دڵۆپ باران باریوه‌