قوتابییانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ پڕۆژەیەکی جیاواز ئەنجام دەدەن

K24 – زاخۆ:

لە ھەنگاوێكی نوێدا بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، قوتابییانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زاخۆ بە شێوەیەكی مەیدانی لەگەڕەك و شەقامەكان دەگەڕێن و پشكنین جیاواز بۆ ھاووڵاتییان دەكەن و لەگەڵ ئەوەشدا ھۆشیاری بڵاودەكەنەوە و داوا لە ھاووڵاتییان دەكەن پشكنینی گشتی ئەنجام بدەن.

د. بریسك حەیدەر، سەرپەرشتیاری چالاکییەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەم چالاکییە یەکەمینجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئامانجیشمان لەو چالاکییە تەنیا ئەوەیە پشکنین بۆ هاووڵاتییان ئەنجام بدەن و لە ئەگەری هەبوونی هەر نەخۆشییەك ئاگاداریان بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیان بن.

قوتابییانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ پڕۆژەیەکی جیاواز ئەنجام دەدەن و بە شێوەیەکی مەیدانی لە گەڕەک و شەقامەکان دەگەڕێن و پشکنینی جیاواز بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن و لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیاری بڵاودەکەنەوە و داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەن پشکنینی گشتی ئەنجامبدەن.

هاجەر حەسەن، بەرپرسی تیمی پزیشکی بە کوردستان24ـی گوت: "ئێمە پشکنینی شەکرە بۆ هاووڵاتییان ئەنجام دەدەین، ئەگەر ئەنجامەکەی بەشێوەیەک بوو کە دڵخۆشکەر نەبێت، ئێمە هەڵدەستین پشکنینی خوێنی بۆ ئەنجامدەدەین بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیابین لەوەی کەسەکە شەکرەی هەیە یان نا، ئەمەی ئەنجامی دەدەین لە سوود و بەرژەوەندی هاووڵاتییانە بۆ ئەوەی کێشە تەندروستییەکانی خۆیان بزانن و بە زووی خۆیان چارەسەر بکەن".

Fly Erbil Advertisment