له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میدیا و به‌رپرسیارێتی، سیمینارێك بۆ به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی له كوردستان24 به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هەولێر:
به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان، سیمینارێك بۆ دكتۆر به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی له‌باره‌ی (فه‌لسه‌فه‌ی میدیا و به‌رپرسیارێتی) به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا قه‌ره‌داغی تیشكی خسته‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و خاڵانه‌شی دیاریكرد كه پێویسته له‌كاتی كاركردن ره‌چاوبكرێن.
دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی كاری (ده‌زگا میدیاییه‌كان و خودی رۆژنامه‌نووس) له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌یاندنی په‌یامه‌كاندا، كه پێویسته له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیتیك و راستگۆیی پێڕه‌وبكرێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به راستگۆیی له‌كاتی گه‌یاندنی په‌یامه میدیاییه‌كان كرد، به‌شێوه‌یه‌ك متمانه له‌نێوان ده‌زگا میدیاییه‌كان و هاووڵاتی پارێزراو بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌دادكتۆر به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند، پێویسته میدیا ئامرازێكی نێوه‌ندگیر بێت له‌نێوان خه‌ڵك ده‌سه‌ڵات و بۆچوونی هه‌ردوولا وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌بێت میدیا ببێته ئامرازێكی سه‌قامگیر بۆ كۆمه‌ڵگه و وڵات، پارێزگاری له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات و تاك له سه‌رلێشێوان و زانیاری نادروست بپارێزێت.






